.
10:02 AM - 03/09/2025
کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرمی بەردەوام دەبێت لە نزمبوونەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە بە (1-2)پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتی، لەگەڵ بەرز بوونەوەی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم تۆزەکە زیاتر دەبێت، پلەی گەرمی دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە