.
06:13 PM - 02/09/2025
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە باڵیۆز عهلی ڕەزا گوينهى، بهڕێوهبهرى گشتيى كاروبارى عیراق و ئێران له وهزارهتى دهرهوهى توركيا و پێکەوە لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەممە(2/9/2025 ) بە ئامادەبوونی ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە لەسەر پشتگیری هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و رایگەیاند سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە لە بەرژەوەندی هەموو ناوچەکەیدایە و هەڵگری ئەو پەیامەیە بۆ هەموو ناوچەکە کە دواجار چارەسەری راستەقینە و ریشەیی کێشەکان هەر لە رێگەی ئاشتی و لێکتێگەیشتنەوە بەدی دێت نەک لە رێی شەڕ و ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا. لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە کە گفتوگۆی بەردەوام هەیە بۆ ئەوەی بەپێی دەستور کێشە و ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێن. وتیشی: لە ئێستادا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لێکتێگەیشتن هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە تایبەتیش کێشەی مووچە و هەناردەکردنەوی نەوتی هەرێم
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە