.
11:01 AM - 02/09/2025
بزووتنەوەی سوپای رزگاریی سوودان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەرەسهێنانێكی گەورە و وێرانكەری زەوی بووەتە هۆی وێرانبوونی تەواوی گوندی تێرسین لە رۆژهەڵاتی چیای مەڕڕە، لە نزیك ناوچەی سۆنی و هەموو دانیشتووانەكەی كە ژمارەیان بە زیاتر لە هەزار كەس مەزەندە دەكرێت، گیانیان لەدەستداوە و تەنیا یەك كەسیان رزگاری بووە.
هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، كارەساتەكە رۆژی یەكشەممە بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی لە هەفتەی كۆتایی مانگی ئاب باریبوو روویداوە.
هەروەها زانیارییە سەرەتاییەكان ئاماژە بە گیانلەدەستدانی هەموو دانیشتووانی گوندەكە دەكەن، كە ژمارەیان بە زیاتر لە هەزار كەس مەزەندە دەكرێت و تەنیا یەك كەس رزگاری بووە.
بزووتنەوەكە لە راگەیەندراوەكەیدا ئەوەشی ئاشكراكردووە، گوندەكە تەواو لەگەڵ زەویدا تەخت بووە و داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان و ویژدانی زیندووی مرۆڤایەتی دەكات، یارمەتییان بدەن بۆ دەرهێنانەوەی تەرمی قوربانییەكان لەژێر خاكدا، كە ژمارەیان بە زیاتر لە هەزار پیاو و ژن و منداڵ مەزەندە دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە