.
09:35 PM - 02/09/2025
بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.
بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە تەوەری یەكەم، تایبەتە بە گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای كۆبوونەوەكانی ئەم دواییەی نێوان وەفدی دانوستانكار و لیژنەی هاوبەشی هەردوولا لەسەر دۆسێیەی داهاتی نانەوتی و هەناردنەكردنەوەی نەوت و هەروەها پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
تەوەری دووەمی كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تایبەتە بە خستنەڕووی پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە پێداویستییەكانی جێبەجێكردنی سیستمی نوێی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە