کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی لەگەڵ زاهیر رەعد، جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی پێشکەوتنخوازی لوبنان کۆبووەوە

.

03:03 PM - 31/08/2025

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ زاهیر رەعد، جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی پێشکەوتنخوازی لوبنان کۆبووەوە.

 

لە دیدارێکدا کە رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەخێرهاتنی وەفدی میوانی کرد و وتی، دڵخۆشین بەوەی زیاتر پەرە بەو پەیوەندییانە بدەین کە سەرۆک مام جەلال بناغەکەی داناوە.

 

زاهیر رەعد پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکرات لە جیهانی عەرەبی. هەروەها خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیکردنی سلێمانی دەربڕی و بانگهێشی سەرۆک بافڵی کرد تاوەکو لە لوبنان سەردانیان بکات بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە