.
01:55 PM - 31/08/2025
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان ، پلەكانی گەرما یەك بۆ دوو پلەی سیلزی دادەبەزن و خۆڵبارین بەردەوام دەبێت، لەو بارەیەوە بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەشوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور، لە كاتەكانی ئێوارەشدا ئەگەری تۆزێكی سووك هەیە، لە ناوچەكانی كەركووك و گەرمیان تۆزەكە زیاتر دەبێت و پلەكانی گەرماش یەك بۆ دوو پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە. هەروەها سبەی دوو شەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆمارەكانی ئەمڕۆ.
بەپێی ئەو پێشبینیانەی كەشناسی بڵاویكردووەتەوە نزمترین پلەی گەرمی لەحاجی ئۆمەران تۆماردەكرێًت كە 30 پلەی سیلیزییە و بەرزترین پلەش لە گەرمیان تۆماردەكرێت كە 44 پلەی سیلیزییە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە