.
01:34 PM - 31/08/2025
كوڕی شیرینم سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
لەقووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی ئەو سەركەوتنە گەورەیەت لێدەكەم كەلەڕێو ڕەسمێكی ناوخۆیی و ئیقلمیی و نێودەوڵەتی شایستەدا بەسەرۆكی هاوپەیمانیی حزبە سۆسیال دیموكراتەكانی وڵاتانی عەرەبی، هەڵبژێرایت، ئەمە سەركەوتنێكی گەورەیە نەك هەر بۆ خۆت بەڵكو بۆ حزبە سۆسیال دیموكراتەكان و هەموو خەڵكی كوردستان و دڵنیام وەكو سەركەوتنەكانی ترت گیانی سەرۆك مام جەلال ئاسودە دەكات.
بافڵ گیان نابێت ئەم سەركەوتنە لەم قۆناغە و لەهیچ قۆناغێكی ژیانی سیاسی و دیبلۆماسیتدا بوەستێت، بەڵكو پێویستە كاروانی تێكۆشانت بەڕێبازی سوری شەهیدان و سەوزی سەرۆك مام جەلالدا بەرەو لوتكەی سەركەوتنت بڕوات جارێكی تر پیرۆزبایی لە خۆت و (ی ن ك) و سەرجەم گەلی كوردستان دەكەم هیوای هەمیشە سەركەوتنت بۆ دەخوازم بافڵ گیان.
گەلاوێژ
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە