.
08:06 PM - 28/08/2025
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ محەمەد ئشتییە، سەرۆکوەزیرانی پێشووی فەڵەستین و د. ئەحمەد مەجدەلانی، ئەمینداری گشتیی بەرەی خەباتی جەماوەریی فەڵەستین کۆبووەوە.
لە دیدارێکدا کە رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی و نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، خەڵکی فەڵەستین بە گشتی و غەززە بە تایبەتی شایستەی ئەوەن ژیانێکی سەقامگیریان بۆ دابینبکرێت و کۆتایی بهێنرێت بەم دۆخە ناهەموارەی تێیدا دەژین.
لای خۆیەوە، سەرۆکوەزیرانی پێشووی فەڵەستین سوپاسی هەڵوێستی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد. هەروەها وتی، سەرۆک مام جەلال لە پەرەپێدانی دیموکراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا رۆڵێکی کاریگەریی گێڕاوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە