.
01:58 PM - 28/08/2025
لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پلەی ئۆفی گەیشتن بە چامپیۆنس لیگی وەرزی نوێ یانەی بەنفیكای پورتوگالی لە یاریگای خۆیدا بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر سەركەوتنی لە بەرامبەر یانەی فێنێرباخچەی توركی تۆماركرد و گەیشتە چامپیۆنس لیگ. تیپەكەی مۆرینۆش بۆ خولی ئەوروپی سەركەوت.
لەیاری چوون لەیاریگای فێنێرباخچە هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەكسانبوون، لە یاری گەرانەوەش كە لە پورتوگال بەرێوەچوو یاریزانانی بەنفیكا هێرشەكانیان چڕكردەوە و لەدەقەی 35 كەریم ئاكتوركوگلو گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد.
لە گێمی دووەم یاریەكە بەهێزی زۆری بەخۆوەبینی و یاریزانانی یانە توركیەكە هەوڵیاندا بگەرێنەوە و ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە ، مەترسیدارترین هێرشی فێنێرباخچە لەدەقەی 72 دابوو كاتێك یوسف نەسیری نزیكبوو ئەنجامەكە یەكسانبكاتەوە بەڵام ستونی گۆڵ بووە رێگر لەبەردەمیدا
لەدەقەی 82 داوەر یاریزانێكی فێنێرباخچەی بەكارتی سور كردەدەرەوەو یاریەكەش بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لەبەرژەوەندی بەنفیكا مایەوە و سەركەوت بۆ چامپیۆنس لیگ
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە