.
09:40 AM - 28/08/2025
ڕفعەت عەبدوڵا: کوردانی تاراوگە، پشتیوانێکی گەورەن لەدۆزی ڕەوای گەلەکەمان
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پێشوازی کرد لەڕێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی (کەڕێکخراوێکی کوردی - هۆڵەندی)ییەو چالاکیە مرۆیی و کلتورییەکانی لەتاراوگەو کوردستان بەگرنگ هەڵسەنگاند.
ڕفعەت عەبدوڵا، باسی لەپێویستی و کاریگەری ڕيکخراوە مەدەنیەکان کردوو قوڵترکردنەوەی خەباتی مەدەنی و کاری ڕێکخراوەیی بەخزمەتی گشتیەوە وەک پایەیەکی بەهێزی پێشکەوتنی هەر کۆمەڵگەیەکی وەسفکرد.
جێگری سەرۆک، ڕایگەیاند کەڕێکخراوەکەتان کاریگەری زیاتری هەبێت لەسەر کۆکردنەوەو ئاڕاستەکردنی ڕەوەندی کوردی لەتاراوگە، لەوبارەیەوە وتی:«کوردانی تاراوگە کاریگەری و قورساییان هەیە بۆ پشتیوانی و لۆبی لەدۆزی ڕەوای گەلەکەمان و سەروەتێکی نیشتمانی گەورەن».
ڕفعەت عەبدوڵا، پشتیوانی و پشتگیری یەکێتی لەسەربەخۆیی کارو بڕیاری ڕێکخراوە مەدەنیەکان دووپاتکردەوەو هەروەها باسی لەگرنگی کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی کرد لەگەڵ ڕێخراوە مەدەنیە جیهانیەکان و وتی:«ڕۆڵێکی کاراترتان هەبێت لەپەرەپێدان بەئاڵوگۆڕی کلتوری و هاریکارییە مرۆییەکان و دۆستایەتی لەگەڵ دنیای دەرەوە».
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە