.
09:01 AM - 28/08/2025
رێکارەکانی ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی تەواو بوون و ئەمڕۆ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
رۆژی پێنجشەممە، 28ـی ئابی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بە گەلی كوردستانی راگەیاند، "دوێنێ دەستمان بە رێکارەکانی ناردنی داهاتی نانەوتی کرد بۆ عیراق، بەڵام ئەمڕۆ رێکارەکان تەواو بوون و پارەکە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق".
رۆژی 26ـی ئابی 2025، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بەڕێوەچوو و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا، مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە