.
04:52 PM - 28/08/2025
کورد کلتورێکی ژیاندۆست و ئاشتیخوازی هەیە، لەگەڵ ئەوەی قەت ماندوونابێت لە هیچ هەوڵ و خەباتێک بۆ دابینکردنی مافە رەواکانی، بەڵام بە درێژایی مێژووش پێشوازی لە هەر دەستێک کردووە کە بۆ ئاشتی درێژکرابێت. هەربۆیە نەک هەڕەشە نییە بۆ هیچ لایەک، بەڵکو دەرفەتێکی گەورەیە بۆ چەسپاندنی دیموکراسی و پێکەوەژیان لە هەموو ناوچەکەدا.
لە کۆنفڕانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی لە سلێمانی جەختم کردەوە ناوچەکەمان بەبێ دیموکراسی و دابینکردن و رێزگرتن لە مافەکانی هەموو پێکهاتە جیاوازەکان و هەروەها بەبێ پێداچوونەوە بە شێوازی حکومڕانی پێش ناکەوێت و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی ناوچەکە بەدی نایەت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە