.
01:49 PM - 28/08/2025
بریارە رۆژی 5 شەممە لە شاری مۆناكۆ تیروپشكی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپابۆ وەرزی 2025-2026 رابكێشرێت .
لە تیروپشكەكەدا 27 یانە بەشدار دەبن كە بە پشتبەستن بە پێگەی خولەكەیان سەركەوتنیان بەدەستهێناوە، براوەی وەرزی ڕابردووی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپا لیگو ئەو حەوت تیپەی كە لە پلەی ئۆفەوە سەركەوتنیان بەدەستهێناوە.
یانەكان بەپێی پێوەرەكانی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە پشتبەستن بە پۆلێنكردنیان بەسەر چوار ئاستدا دابەش دەكرێن.
لە ئاستی یەكەمەوە دەست پێدەكات، هەر یانەیەك بە تاك تیروپشكی بۆ دەكرێت. دواتر هەشت ڕكابەر لە ڕێگەی سیستەمی ئۆتۆماتیكی یوفا هەڵدەبژێردرێن.
هەر یانەیەك بە كۆی گشتی هەشت یاری ئەنجام دەدات، كە دوو یاری لە هەر ئاستێكەوە ئەنجام دەدرێت، یەكێكیان لە یاریگای خۆیان و یەكێكیان لە دەرەوەی یاریگا. یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكان بەرامبەر یانەكانی یەك وڵات ئەنجام نەدرێت، یان زیاتر لە دوو یاری بەرامبەر تیپەكانی وڵاتێكی تر ئەنجام بدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە