.
02:34 PM - 28/08/2025
لە ڕێوڕیسمێكدا بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامی سلێمانی و سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و نوێنەری فەرمانگە حكومیەكان، تیروپشك بەشێوەی ئەلكترۆنی بۆ 17 هەزار و 827 فەرمانبەر ئەنجامدرا بۆ وەرگرتنی زەوی، لە هەریەك لەو زۆنانەی دیاری كراون لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیەوە، كە ئەوانیش بریتین لە ناوچەكانی سۆتكە و فەرمانبەران و لاوانە. لە ڕێوڕەسمەكەدا بەشێوەیەكی ئاشكرا و بێ جیاوازی پارچە زەوییەكان بەسەر سەرجەم وەزارەتەكان دابەشكرا
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە