.
01:57 PM - 27/08/2025
بڕیارە ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا بكات و لەدوای رادەستكردنەكەش راستەوخۆ وەزارەتی دارایی عیراق پارەی موچەی مانگی شەش بۆ هەرێم دەنێرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە گەلی كوردستانی راگەیاند، رادەستكردنی 120 ملیاری داهاتی نەوتی و نیوەی داهاتی نانەوتی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بە بەغدا تەنها رێكارە كارگێڕییەكانی ماوە و بەر لە تەواوبوونی دەوام لەمڕۆدا، پارەكە رادەستی بەغدا دەكرێت، راستەوخۆ لەدوای رادەستكردنی پارەكەش وەزارەتی دارایی عیراق دەست بە خەرجكردنی پارەی مووچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێم دەكات.
هەروەها وتیشی، ئەگەر سبەینێ پارەی مووچە بگاتە بانكەكانی هەرێم، ئەوا رۆژی هەینی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە