.
01:37 PM - 27/08/2025
یانەی پاڤۆسی قوبرسی مێژووی تۆماركرد و بۆجاری یەكەم لەمێژووی خۆیدا توانی بگاتە چامپیۆنس لیگ ، دوای ئەوەی لە یاری گەڕانەوەی پلەی ئۆف بە گۆڵێك لەگەڵ یانەی كرڤینا زیڤیزدا یەكسانبوو
لە یاری چووندا لە خاكی سڕبیا یانەی پاڤۆس توانی بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یاریەكە لە كرڤینا زڤیزدا بباتەوە و لە یاری گەڕانەوەش بەگۆڵێك یەكسانبو، لە گێمی یەكەم یاریزانانی هیچ لایەك نەیانتوانی گۆڵ بكەن بەڵام لە گێمی دووەم میركۆ ئیڤانیچ لەدەقەی 60 گۆڵی پێشكەوتنی بۆ كرڤینا تۆماركرد، یاریزانانی پاڤۆس خۆیان بەدەستەوە نەدا و توانیان لەدەقەی 89 لەڕێی دی بریتۆ جاجا گۆڵی بەرامبەربونەوەی تۆماركرد و یاریەكەش بەیەكسانبوون كۆتایی هات.
بەئەنجامی هەردوو یاریش پاڤۆس 3 بە 2 سەركەوتنی تۆماركرد و گەیشتە چامپیۆنس لیگ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە