.
01:34 PM - 27/08/2025
لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پلەی ئۆفی گەیشتن بە چامپیۆنس لیگی وەرزی نوێ یانەی سەڵتیكی سكۆتلەندی نەیتوانی لەدەرەوەی یاریگای خۆی سەركەوتن لە بەرامبەر یانەی كایرات ئەلماتی تۆماربكات و بە لێدانی یەكلاكەرەوە ماڵئاوایی كرد
لەیاری چوون لەیاریگای سەڵتیك هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەكسانبوون، لە یاری گەرانەوەش كە لەكازاخستان بەرێوەچوو یاریزانانی كایرات ئەلماتی توانیان شكست بە هێرش و هەوڵەكانی سەڵتیك بهێنن و پارێزگاری لە خاوێنی تۆڕی گۆڵەكەیان بكەن.
بە درێژایی هەردوو گێمی یاریەكە و گێمی زیادكراو یاریزانانی هەردوولا نەیانتوانی گۆڵ بكەن و یارییەكە بەیەكسانبوون و بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، دواتر بە لێدانی یەكلاكەرەوە كایرات ئەلماتی توانی بە ئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ لێ بردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە