.
11:11 PM - 26/08/2025
عەدنان خەلیل بەڕێوەبەری ریگاوبانی گەرمیان بەگەلی كوردستانی ڕاگەیاند، بەپێی بڕیاریكی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بڕیادراوە بە تەرخانكردن و خەرجكردنی زیاتر لە 454 ملیار و 97 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ تەواوكردنی پرۆژەی ڕێگەی كەلار سلیمانی كە ئیستا كارەكانی پرۆژەكە گەیشتۆتە دەربەندیخان بۆ ناحیەی زەڕایەن. وتیشی، جگە لەوە 22 پرۆژەی ریگەوبان لەچوارچێوەی ئەو پارەیەی تەرخانكراوە جێبەجێ دەكریت، لەگەڵیدا سێ پرد لەسەر ڕووباری سیروان دروست دەكریت لەسنووری كەلار و ناحیەكانی باوەنور و مەیدان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە