.
02:35 PM - 25/08/2025
یۆڤانتۆس بە بردنەوەی دەستی بە وەرزی نوێی كاڵچۆ كرد
لە یارییەكی بەهێز و ئاست بەرزی هەفتەی دەستپێكی وەرزی نوێی كاڵچۆ ، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای ئالیانز ستادیۆمی شاری تۆرینۆ میوانداری یانەی پاڕمای كرد ، سەرەڕای ئەوەی لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی خانمە پیرەكە كۆنترۆڵی بەرچاوی یاریگایان گرتبووە دەست ، بەڵام بەهۆی ئاست بەرزی گۆڵچی و بەرگریكارانی یانەی پاڕماوە نەیانتوانی گۆڵی پێشكەوتن تۆمار بكەن ، لە سەرەتای گێمی دووەمدا ڕاهێنەری هەردوو یانە چەند گۆڕانكارییەكیان ئەنجامدا و یارییەكەش ئاستێكی بەرزتری بەخۆوە بینی ، تا لە دەقیقەی ٥٩ دا جۆناسان دەیڤیدی كەنەدی بەربەستی یەكسان بوونی شكاند و گۆڵی پێشكەوتنی یۆڤی تۆمار كرد ، سەرەڕای ئەوەی لە دەقیقەی ٨٣ دا ناوبژیوان ئەندریا كامبیاسۆی یاریزانی یانەی خاوەن یاریگای بە كارتی سوور كردە دەرەوە ، بەڵام لە دەقیقەی ٨٤ دا دۆشان ڤلاهۆڤیچی سڕبی توانی گۆڵی دڵنیایی ببەخشێتە یانەكەی ، سەرەنجام یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لە پارما بردەوە و یەكەم سێ خاڵی لەم وەرزی خولەكە مسۆگەر كرد
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە