.
11:39 AM - 24/08/2025
رووداوه‌كه‌ی سلێمانی و دیارده‌ی چه‌كداری
دیدێکی شیکارییە بۆ رووداوەکان
د.عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
به روونی دیاره كه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی رووداوه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو له سلێمانی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، په‌یوه‌ندیی به دیارده‌ی چه‌كدارییه‌وه هه‌یه، كه ده‌مێكه نه رایگشتیی ناوخۆیی، نه دۆستانمان وه‌ك وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپی و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و دۆستانی تر، نه ته‌نانه‌ت خودی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان خۆیشیان، وه‌ك دوو هێزی گه‌وره‌ی چه‌كدار، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین كه دیارده‌كه به‌رده‌وام بێت.
له‌م باره‌وه، ده‌توانرێت بوترێت كه هه‌مووان، وه‌ك پره‌نسیپ، له‌سه‌ر ئه‌و فاكته كۆكن كه ئه‌و هێزه چه‌كدارانه یه‌ك بخرێن و چه‌ك له ده‌ستی هێزی سیستماتیكی دامه‌زراوه‌ی ره‌سمیی وڵات‌دا بێت، كه له واقعی عیراقدا دوو لایه‌نه، یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی به‌رگری و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی حكومه‌تی فیدراڵ، دووه‌م: وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ له حكومه‌تی هه‌رێم.
له‌و بواره‌دا، هه‌موو، كه‌م و زۆر، ئاگادارین كه ئه‌مریكییه‌كان، به زه‌قی هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی ئه‌و كۆمه‌كانه‌یان كردووه و ئاماده نین پاره له هێزی چه‌كداری نا سیستماتیكدا خه‌رج بكه‌ن ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بن كه له سایه‌ی دامه‌زراوه‌ی ره‌سمیدان. ئه‌و كۆمه‌كانه‌ش، جگه له لایه‌نه مه‌عنه‌ویییه‌كه‌ی، له‌رووی ماددیشه‌وه كه‌م نین. ئه‌مریكییه‌كان، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنامه‌یه‌كی ره‌سمیدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كه تا ساڵی 2026 به‌رده‌وام ده‌بێت، مانگانه ته‌مویلی به‌شیكی مووچه و پێویستییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن، (74.000) هه‌زار پێشمه‌رگه به سیسته‌می My Account له‌و یارمه‌تییه سوودمه‌ندن.
كۆمه‌كه‌كان، بێگومان هه‌ر مووچه‌ش نین، به‌ڵكو نزیكه‌ی (50 هه‌زار دۆلار)یش تایبه‌ته به بواری مه‌شقپێكردن و پڕچه‌ككردن و پاڵپشتیی لۆجیستی، خۆ ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی یه‌كخستنی هێزی چه‌كدار له هه‌رێمدا به‌رده‌وام نه‌بێت و نه‌چێتە پێشه‌وه، ئه‌وا دڵنیاین كه گوشاره‌كانیان ده‌كه‌ن به‌بڕیار و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
ئه‌مریكییه‌كان، له‌م كه‌یسه‌دا زۆر هه‌ستیار و جددین و له چوارچێوه‌ی ستراتیژێكدا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن، كه بریتییه له نه‌هێشتنی دیارده‌ی میلیشیا له عیراق و ناوچه‌كه‌دا، به‌و پێیه‌ی هه‌موو گروپێكی میلیشیایی، له كۆتاییدا ده‌شێت بكرێته ئامرازێكی ناسه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی و بشبێته داشی دامه‌ی ده‌ستی هه‌ر وڵاتێكیش كه كارنامه‌ی خۆی له‌ناوخۆ و ناوچه‌كه‌شدا پێ جێبه‌جێ بكات تا سنووری زیاندان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وانیش!، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م فاكته ئه‌وه‌یه كه ئێستا ئه‌مریكییه‌كان، له‌سه‌ر ئاستی عیراق، به هه‌موو هێزی سیاسی و دیپلۆماسیی خۆیان و هه‌ندێجاریش به زمانی هه‌ڕه‌شه‌وه، ده‌یانه‌وێت یاسای حه‌شدی شه‌عبی نه‌چێته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و تێنه‌په‌ڕێنرێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێشتر دیراسه‌ی وردی هه‌موو مه‌ترسییه‌كانیان كردووه، ئارگیۆمێنتیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و یاسایه، به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری گه‌وره‌ی ئه‌مریكیی سه‌ربه په‌یمانگای واشنتن (The Washington Institute for Near)، هه‌م چاكسازیی ئه‌منی له عیراق له‌بار ده‌بات، هه‌م مۆركێكی یاسایی به كۆمه‌ڵێك گروپی چه‌كدار ده‌دات كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدان، به‌و گروپانه‌شه‌وه كه ئه‌مریكییه‌كان به رێكخراوی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌می داون.
هه‌ر بۆیه، ئه‌و نه‌وتراوه‌ی كه پێویسته بیربخرێته‌وه ئه‌وه‌یه كه، بوونی گروپ و هێزی چه‌كدار له ناوچه‌كه و عیراق و هه‌رێمی كوردستانیشدا، قبوڵكراو نییه، به‌ڵكو دژایه‌تیی توندیش ده‌كرێت. ره‌هه‌ندێكی روونی رووداوه‌كه‌ی هه‌ینیی شاری سلێمانی-یش، ده‌كرێت له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت. واته له‌كاتێكدا كه ئه‌مریكییه‌كان خۆیان گوشاری توندیان له‌سه‌ر یه‌كێتی و پارتییه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتا و هێزی تری چه‌كداریش له چوارچێوه‌یه‌كی سیستماتیكیدا بن و لیوا هاوبه‌شه‌كان زیادبكرێن، ناتوانن به‌ناوی مافی كاری به‌رهه‌ڵستكارییه‌وه به‌رگری له گروپی تری بچووكی چه‌كداری بكه‌ن كه بیه‌وێت له ململانێی سیاسی‌دا په‌نا بۆ چه‌ك به‌رێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وانه‌و ئه‌زموونێكه بۆ هه‌ر گروپێكی تری چه‌كدار له ناوچه‌كه‌و عیراق و هه‌رێمیشدا كه له‌چوارچێوه‌ی ململانێ و كاری به‌رهه‌ڵستكاریدا پشت به‌چه‌ك ببه‌ستن، ئه‌و بژارده‌یه‌ی كه نه‌ك هه‌ر له‌ناوخۆدا كێشه دروست ده‌كات، به‌ڵكو له دنیای ده‌ره‌وه‌ش ته‌فه‌هوم و پاڵپشتی ناكرێت.
له‌م روانگه‌یه‌وه، هه‌موو جارێك ئه‌و فاكته بیر ده‌خه‌ینه‌وه كه پێش 16 ساڵ، كاتێك كه هێزێكی به‌هێزی به‌رهه‌ڵستكاریی و خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستبوو، له بۆشاییه‌وه نه‌بوو كه ره‌تیانكرده‌وه ببنه گروپێكی چه‌كدار و خۆیان پڕ چه‌ك بكه‌ن، چونكه هه‌م دژی به‌رنامه و بیروباوه‌ڕی خۆیان بوو كه له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستاندا بوون، هه‌م سیاسه‌تمه‌دارێكی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا (1944-2017ز) خۆیشی، به ئه‌زموونی 50 ساڵی خه‌بات له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كورددا، ده‌یزانی كه له‌كاتی به‌ریه‌ككه‌وتندا پاڵپشتیی زلهێزه‌كانی نابێت و له‌گه‌ڵیدا نابن و بێلایه‌ن ده‌مێننه‌وه. له هه‌موو ئه‌وانه گرنگتر، له‌وه‌ش تێگه‌یشتبوو كه جوڵانه‌وه سیاسییه‌كه‌ی، له كۆتاییدا، ده‌شێت هه‌مان قه‌ده‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی نیوه‌ی یه‌كه‌می نه‌وه‌ده‌كانی ببێت و هه‌رزوو تووشی به‌ریه‌ككه‌وتنی چه‌كداری ببێت له‌گه‌ڵ هێزی فه‌رمانڕه‌وادا، كه به واقعی حاڵی كوردستان، یه‌كێتییه، بژارده‌یه‌ك كه بێگومان نه باوه‌ڕی پێی بوو، نه ده‌ستیشی ده‌چووه ئه‌وه‌ی شه‌ڕی خوێناوی بۆ زۆنه‌كه و دانیشتوانه‌كه‌شی، به‌رپا بكات.
رووداوه‌كه‌ی هه‌ینیی شاری سلێمانی، زۆر به ساده‌یی، ده‌ره‌نجامی بوونی چه‌ك بوو له هاوكێشه‌كه‌دا. چه‌ندین سیناریۆی جیاوازیش ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن كه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نییانه، لانیكه‌م وه‌ك مامه‌ڵه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاداشتنامه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌دا بكرایه، به تایبه‌تی كه پێشتر ده‌ستگیركراوان خۆیان له كه‌یسی تردا چوونه‌ته به‌رده‌م دادگا‌و كێشه‌یان نه‌بووه‌و هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسییش له كوردستاندا نه‌بووه كه بۆ ماوه‌ی ساڵێكیش له زینداندا بمێنێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و ده‌ره‌نجامه ناخۆشه له رووداوه‌كه‌شدا نه‌ده‌كه‌وته‌وه، بگره له بنه‌ڕه‌تدا هه‌موو كه‌یسه‌كه مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كه جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام كاتێك ده‌یان و سه‌دان چه‌كدار به چه‌كی قورسه‌وه ده‌خرێته ناو كه‌یسێكی وه‌هاوه، كاتێك هه‌ڕه‌شه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریی تێ بكه‌وێت، ئه‌وا بێگومان ئه‌رك و رۆڵ و بڕیاره‌كانیش ده‌گۆڕێت، ئه‌وكات ده‌بێ واقعی بیت و بزانیت كه كاره‌كه به پۆلیس ناكرێت، پۆلیس به دارعه‌سایه‌كه‌وه له به‌رامبه‌ر دۆشكه‌ی گروپی چه‌كداردا وه‌ك ئه‌وه وایه بیانكه‌یت به كه‌بشی فیداو شكۆی هێزی ره‌سمیی پێ بشكێنیت، بۆیه به‌داخه‌وه له كۆتاییدا رووداوه‌كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری تێكه‌وت، كارێك كه هه‌موومان له ناخه‌وه ئازارمان پێ چه‌شت و چه‌ند رۆڵه‌یه‌كی كوردیش تێیدا بوونه قوربانی.
ئه‌مریكییه‌كان ناتوانن، به‌ناوی مافی كاری به‌رهه‌ڵستكارییه‌وه، به‌رگری له گروپی تری بچووكی چه‌كداری بكه‌ن كه بیه‌وێت له ململانێی سیاسی‌دا په‌نا بۆ چه‌ك به‌رێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە