کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی حكومەتی هەرێم بۆ رێككەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی لەبەغدایە

.

09:26 AM - 24/08/2025

وەفدێكی حكومەتی هەرێم بۆ رێككەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی لەبەغدایە

بڕیارە ئەمڕۆ كۆبونەوەی وەفدەكەی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ دیوانی چاودێری و وەزارەتەكانی پلاندانان و دارایی عیراق دەستپێبكات، بە ئامانجی رێككەوتن لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان.

شەوی رابردوو جارێكی تر لەسەر داوای حكومەتی عیراق وەفدێكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پرسی داهاتی نانەوتی  گەیشتنە بەغدا و ،بڕیارە ئەمڕۆ ئەو وەفدە لەگەڵ دیوانی چاودێری و وەزارەتەكانی پلاندانان و دارایی عیراق كۆببنەوە، بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەست گەلی كوردستان گەیشتووە،مەبەست لە سەردانەكەی وەفدی هەرێمی كوردستان، ئامادەكردنی راپۆرتێكی هاوبەشە، بۆ دروستكردنی لێكتێگەشتن لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان.

بەو پێیەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراق بۆچوونی جیاوازیان هەیە و هەرێم پێیوایە  ، بەپێی  دەستووری عیراق و یاسای بودجە، 100%ی كۆی داهاتی رسوماتی وەزارەتەكان هی خۆیەتی و دەڵێت، تەسلیمی ناكەن، بەڵام ئامادەیی دەربڕیوە 50%ی داهاتی گومرگ و باجی دەرامەت بنێرێت و 100%ی كۆی داهاتی دامەزراوە فیدراڵییەكانیش تەسلیمبكات.لەبەرامبەردا عیراق بۆچوونی وایە، بەپێی  یاسای بەڕێوەبردنی دارایی دەوڵەت، دەبێت %50ی كۆی داهاتی رسوماتی وەزارەتەكان بنێرن و 100%ی كۆی داهاتی گومرگ و باجیش بنێرن.ئێستا گرێكوێرەی هەردوو حكومەت لەدوای دۆسییەی نەوت لەسەر جیاوازیی بڕی داهاتی ناوخۆیە كە تەسلیمبكرێت و بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستانیش ئێستا رێككەوتن تەنیا لەسەر 50%ی داهاتی گومرگ كراوە و مەرج و داواكاری و داهاتەكانی تر  لەنێوان عیراق و هەرێمی كوردستاندا یەكلایی نەبووەتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەواڵەکان

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە