.
10:36 PM - 23/08/2025
هەفتەی چالاکییە نێودەوڵەتییەکان لە شاری سلێمانی
لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن، لە پۆستێکدا لە فەیسبووک نووسیویەتی:
لە کۆتا هەفتەی ئەم مانگەدا شاری سلێمانی زۆرترین و فراوانترین کۆنفرانس و ئیڤێنتی نێودەوڵەتی بەخۆیەوە دەبینێت.
- رۆژی 2025/8/25 کۆنفرانسێکی نێودەڵەتی لە شاری سلێمانی بەرێوەدەچێت لەژێر ناوی جینوسایدی کورد و رەنگدانەوەی لە (ئەدەبی، هونەر، میدیا)دا. کە لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجامدەدرێت و میوانەکان لە حەوت وڵاتی جیهانەوە بەشداردەبن و کۆنفرانسەکە دوو رۆژ دەخایەنێت.
- رۆژی 25 ئەم مانگە مەراسیم و دیبەتێکی تایبەت بە وڵاتی چین بە بەشداری چەندین دیپلۆماتکار و کەسایەتی سیاسیی و رۆشنبیر و میدیاکار لە سلێمانی بەرێوەدەچێت.
- لەچوار رۆژی کۆتای مانگ کۆنگرەیەکی فراوانی نێودەوڵەتی تایبەت لە شاری سلێمانی بە بەشداری سەدان کەس بەرێوەدەچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە