.
07:46 PM - 22/08/2025
قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی هەرسێ کارمەندی هێزەکانی دژە تیرۆر و کۆماندۆ و ئۆپراسیۆنی ئاسایش لە شەڕ و پێکدادانەکەی لالەزاردا گیانیان لەدەستدا.
دەقی پەیامەكە:
زۆر دڵگران بووین بە شەهیدبوونی سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان، شەهیدان (سەرمەند عەلی، دیار سەردار حەکیم و ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی) کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی چەسپاندنی یاسا و پاراستنی ئاسایشدا گیانیان بەخت کرد.
لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزیان و هەموو هەڤاڵ و هاوسەنگەرەکانیان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و داواکارم خوای گەورە روحی ئەم شەهیدە سەربەرزانە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات. هەروەها هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم.
هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە ناهێڵین خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بەفیڕۆ بچێت و تاوانباران رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە