.
05:42 PM - 22/08/2025
بەرێزان کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان ( شەهید ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی لە هێزەکانی دژە تیرۆر ، شەهید دیار سەردار لە هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و شەهید سەرمەند عەلی لە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنی ئاسایش)
لەناخی دڵەوە خەمبار بووین بە شەهیدبوونی ئەم پۆله جوامێرەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە لە ئەرکی جێبەجێکردنی یاسا و چەسپاندنی هێمنی و ئاسایشی سلێمانی و رووبەرووبوونەوەی لاساراندا گیانی خۆیان بەخشی
بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و گشت هاوڕێیانی لە هێزەکانی پارێزگاری لە ئارامی و سەروەریی یاسا دەکەین
لە یەزدانی مەزن داواکارین شەهیدەکان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت
هیوای چاک بوونەوە و شیفاش بۆ بریندارەکان دەخوازین
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە