.
08:13 PM - 14/12/2024
زانكۆی راپەڕین وەكو یەكەمین زانكۆی هەرێمی كوردستان و پێنجەمین زانكۆی عێراق، لەمانگی (12ی 2024)دا بەفەڕمی بوو بەئەندامی (HESI) دەستپێشخەری بەردەوامی خوێندنی باڵای سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (United Nations).
دەستپێشخەری بەردەوامیی خوێندنی باڵا (HESI) کە لە کۆنفرانسی (Rio+20) لە ساڵی ٢٠١٢ وەک هاوبەشییەکی کراوە لە نێوان چەندین دامەزراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی خوێندنی باڵا دەستیپێکرد، ئامانجی بەرزکردنەوەی ڕۆڵی کەرتی خوێندنی باڵایە لە پێشکەوتن و گەشەپێدانی بەردەوام لە ڕێگەی ئاسانکاری بۆ گفتوگۆ، کردار و بڵاوکردنەوەی باشترین پراکتیزەکان لەلایەن فرە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.
لە ساڵی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥، (HESI) لەلایەن بەشی کاروباری ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN DESA)، زانکۆی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN University)، پەیمانگای نێودەوڵەتی یونسکۆ بۆ خوێندنی باڵا لە ئەمریکای لاتین و کاریبی (IESALC)، و کۆمەڵەی (Sulitest Association) كە کۆمەڵەیەکی قازانج نەویستە، ئامانجیان بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری بووە بۆ هەمووان. زانكۆی راپەڕین، لەڕێگەی تۆڕی زانكۆكانی ئەم دامەزراوەیە كە ژمارەیان (1026) زانكۆ و دامەرزاوەی ئەكادیمییە دەتوانێت كارو پڕۆژەی هاوبەش و پێكەوەی ئەنجام بدات. و زانكۆی راپەڕین لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانەوە لەهەوڵ و كۆششی بەردەوامدا دەبێت بۆ فراوانكردنی پەیوەندییە ئەكادیمییەكانی زانكۆكەو بەدەستهێنانی پڕۆژەو فەندو زەمالەی نێودەوڵەتی زیاتر.
هاوبەشەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بریتین لە یونسکۆ، بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستپێشخەریی بنەماکانی پەیمانی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردەو بەڕێوەبردنی بەرپرسیار، UN-HABITAT، UNCTAD، UNITAR، و ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوبەشییەکان، و کاریگەرییە ئەکادیمییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. لەگەڵ سەدان تۆڕی زانکۆ، ڕێکخراوەکانی خوێندکاران، و دامەزراوەی خوێندنی باڵا بەکۆمەڵ کۆمەڵگەی (HESI) پێکدەهێنن.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی (HESI) كلیك لەم لینكە بكەن:
https://sdgs.un.org/HESI
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە