کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

غەریب ئەحمەد: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كێشەی مووچە چارەسەر دەكات

.

11:35 AM - 10/05/2024

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانی عیراقەوە كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەكات.

غەریب ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، تا ئێستا حكومەت و وەزارەتی دارایی عیراق سوورن لەسەر ئەوەی دەبێت بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانی عیراقەوە بێت.

دەشڵێت، جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عیراق بۆ بە بانكیكردنی مووچە، كێشەی دواكەوتنی مووچە لە هەرێمی كوردستان چارەسەردەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە