کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعاتی پێدانی کارەبای نیشتمانی بەهاوڵاتیان راگەیەندرا

.

07:51 PM - 20/05/2024

ووتەبێژی کارەبای سلێمانی دەڵێت" رۆژانە   17بۆ 18سەعات کارەبای نیشتمانی دەدرێت بەهاوڵاتیان"

سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاندووە، لەم وەرزەدا لەگەڵ ئەوەی خواست لەسەر بەکار‌هێنانی کارەبا کەمە، رۆژانە 17بۆ18سەعات کارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاوڵاتیان و بەشێوەیەکی گشتی دۆخی کارەبا لە ئێستادا زۆر باشە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، پێدەچێت لەگەڵ زیادبوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا  پێدانی سەعاتەکانی کارەبا کەم ببێتەوە.

 ساڵانە لەوەرزی زستان و لەوەرزی هاویندا لەو کاتانەی ئامێرە  گەرمکەرەوە و فێنک کەرەوەکان بەکار دەهێرێت و هاوڵاتیان وەک جێگرەوەی سوتەمەنی کارەبا بەکار دەهێنن  فشارەکان لەسەر کارەبا زیاد دەبێت و بەو هۆیەوەشە سەحاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە، بەپێچەوانەوە لەم وەرزەی ئیستادا لەکاتێکدا ئامێرە گەرمکەرەوە و فێنککەرەوەکان بەکار ناهێنرێت و خواستێکی زۆر لەسەر بەکارهێنانی کارەبانییە  پێدانی سەعاتەکانی کارەبا زیادیکردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە