کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆژی هەڵبژاردن دیاریکرا

.

08:31 PM - 20/05/2024

 لەئێران رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریکرا.

دەستەی هەڵبژاردنەکانی ئێران بڵاویکردەوە،   لەدوای گیان لەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی سەرەتایی رۆژی 28 ی حوزەیران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دیاریکراوە.

 هەر ئەمڕۆ عەلی خامنەایی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند" دەبێت لەماوەی50رۆژدا هەڵبژاردن بەرێوەبچێت و سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبژێردرێت"

ئیستا کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەیەکی رەسمی بێ سەرۆک کۆمارە و محەمەد موخبیری جێگری ئیبراهیم رەئیسی بەشێوەیەکی کاتی پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری وەرگرتووە تائەوکاتەی سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێردرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە