کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی: گیانلەدەستدانی رەئیسی خەمێكی بە ئازارە

.

10:15 AM - 20/05/2024

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێكی یاوەری، پەیامێكی هاوخەمی بڵاوكردەوە.

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە پرسەنامەیەکدا ڕایگەیاند،" هه‌واڵی به‌  ئازاری گیان له‌ده‌ستدانی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی كۆماری ئێران و حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ یاوه‌رانیان له‌ رووداوی تێكشكانی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌یاندا، له‌ ناخه‌وه‌ دڵته‌نگ و خه‌مباری كردین". 

 

دەشڵێت،" له‌م كاته‌ سه‌خت و دژواره‌دا له‌ دڵه‌وه‌ هاوخه‌می و هاوسۆزی قوڵمان له‌گه‌ڵ رابه‌ری كۆماری ئیسلامی سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌یی و سه‌ركردایه‌تی و حكومه‌ت و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێ و خانه‌واده‌کانیان ده‌رده‌بڕین". 

 

هەر لە پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمدا هاتووە،" گیان له‌ده‌ستدانی ره‌ئیسی خه‌مێكی به‌ ئازار و زیانێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ كۆماری ئیسلامی و گه‌لی موسڵمانی ئێران و دۆستانی، به‌ڵام دڵنیاین گه‌لی جوامێری ئێران و كۆماری ئیسلامی ئه‌م كۆسته‌ش تێده‌په‌ڕێنن".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە