کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

محەمەد جەواد زەریف: ئەمریکا بەرپرسیارە لە کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران

.

05:45 PM - 20/05/2024

وەزیری پێشوی دەرەوەی ئێران دەڵێت" ئەمریکا بەرپرسیارە لە کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی  سەرۆککۆماری ئێران، بەهۆی ئەوەی سزای بەسەر کەرتی فرۆکەوانیدا سەپاندبوو رێگەی نەدەدا پارچەی مۆدێرنی فڕۆکە بێتە ناوئێرانەوە"

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری پێشوی دەرەوەی ئێران رایگەیاند" ئەمریکا بەرپرسیاری یەکەمە لە کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و وەفدەکەی هاوڕێی، چونکە ئەمریکا لەرێگەی سەپاندنی سزا بەسەر کەرتی فڕۆکەوانییەوە رێگربووە لە هێنانی پارچەی نوێ و مۆدێرنی فڕۆکە بۆ ناوخۆی ئێران"

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، لەماوەی45ساڵی رابردوودا گەلی ئێران ڕووبەرووی سەختی زۆر بونەتەوە و بەهاوکاریی و یەکگرتوی و هاودەنگی گەلی ئێران توانیویانە بەسەر سەختییەکاندا زاڵ ببن.

شایانی باسە ئەو هێلیکۆپتەرەی کە سەرۆک کۆمار و هاوڕێکانی تێدابوو  هێلیکۆپتەری  بێڵ 212ی ئەمریکی بوو.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە