کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرەسمی جێگرەوەی رەئیسی راگەیەندرا

.

09:53 AM - 20/05/2024

وتەبێژی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور لە ئێران بەرەسمی محەمەد موخبری وەک جێگرەوەی ئیبراهیم رەئیسی راگەیاند کە لەدوای رەزامەندی رابەری گشتی دەبێتە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە.

وتەبێژی ئەنجوومەنی دەستوور لە ئێران رایگەیاند ،محەمەد موخبر، جێگری یەكەمی سەرۆككۆمار ،لەدوای رەزامەندی عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەركی سەرۆك كۆمار دەگرێتەئەستۆ.

ئاماژەی بەوەشكرد ،بەپێی دەستوور كارەكە ئەنجامدەدرێت بەبێ هیچ كێشەیەك.

بەپێی دەستووری ئێران لەدوای گیانلەدەستدانی رەئیسی، محەمەد موخبر، جێگری سەرۆككۆمار بۆ ماوەی دوو مانگ دەبێتە سەرۆك كۆمار و پاشان لەماوەی 50 رۆژدا سەرۆككۆماری نوێ هەڵدەبژێردرێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەڕەسمی هەواڵی گیانلەدەستدانی سەرۆككۆمار و چەند بەرپرسێكی باڵای ئێران ،لە رووداوی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرێك پشتڕاستكرایەوە و ماتەمینی گشتی لە ئێران راگەیەندرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە