کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەدانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنەكەدا نییە

.

02:59 PM - 20/05/2024

بڕیارە رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوە، بەڵام بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنەكەی تیانییە.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنەكەی بڵاوكردەوە و دەڵێت، دەنگدان لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای عیراق بۆ ڕۆژی چوارشەم (٥/٢٢) جێگیركراوەو بەوەش كۆمسیۆن بۆ شەش مانگ تەمەنی درێژ دەكرێتەوە تا ٢٠٢٥/١/٧ .

دەشڵێت، لەم شەش مانگەدا دەبێت هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان بكرێت.

هاوكات فەرمانگەی میدیایی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویكردۆتەوە، رۆژی چوارشەممە بەرنامەی كار شەش بڕگە لەخۆدەگرێت كە دەنگدان و خوێندنەوەیە بۆ ژمارەیەك پرۆژە یاسا و لەنێویشیاندا دەنگدان بە پرۆژەیاسای پشووە رەسمییەكان.

رۆژی شەممە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، سەرەڕای ئەنجامدان دەنگدان، بەهۆی بەدەستنەهێنانی ژمارەی یاساییەوە هیچ كام لە كاندیدەكان دەرنەچوون، ئەنجامدانی گەڕێكی دیكەی دەنگدانیش بەهۆی دروستبوونی شەڕ و ناكۆكی لەنێوان بەشێك لە پەرلەمانتاران پەكیكەوت و بەهۆیەوە یەكلاكردنەوەی پرسەكە دواخرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە