کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د. لەتیف رەشید: هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان بۆ گەلی ئێران و بەرپرسانی دووپاتدەكەینەوە

.

10:51 AM - 20/05/2024

سەرۆك كۆماری عیراق سەرخۆشی ئاڕاستەی عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران و گەلەكەی دەكات و دەڵێت گەلی عیراق هەمیشە پشتیوانی گەلی ئێران دەبێت بە تایبەتیش لەم كات ناخۆشەدا.

دكتۆر لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عیراق لە راگەیەندراوێكدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆككۆماری ئێران و تیمێكی یاوەری نوسیویەتی:" بە دڵێك كە باوەڕیان بە ویست و چارەنووسی خودا هەیە، هەواڵی كۆچی دوایی ئازاربەخشی جەنابی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران و ژمارەیەك لە بەرپرسانی لە رووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەیاندا بیست".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانەمان ئاراستەی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی گەورە و ڕێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران و گەلی ئێران دەكەین و دووپاتی دەكەینەوە كە عیراق لەم هەلومەرجە سەختەدا لە تەنیشت گەلی ئێرانەوە وەستاوە".

دەشڵێت:"داواكارین لە خودای گەورە هەموویان بە میهرەبانی خۆی خۆی لە بەهەشتی فراوانی خۆیدا نیشتەجێیان بكات".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە