.
11:21 AM - 10/05/2024
داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، دادەبەزێت و كۆی داهاتی یەك هەفتەی رابردووی گەیشتە 10 ملیار 506 ملیۆن دینار.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 10 ملیار و 506 ملیۆن و 972 هەزار و 708 دینار بووە.
سایتەكە ئاشكرایكردووە، رێژەی 83%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینە و 17% بە شێوەی چەك بووە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە