کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.خالید شوانی: سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاریداوە كێشەی جوتیارانی سنووری كەركوك چارەسەر بكات

.

02:30 PM - 09/05/2024

د.خالید شوانی وەزیری دادی عیراق لەلێدوانێكدا باسی لەئەنجامی هەوڵەكانیان بۆ چارەسەری كێشەی جووتیارانی كەركوك كرد و رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە كێشەی جوتیارانی سنووری كەركوك چارەسەر بكات، بۆ ئەو مەبەستەش فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی راسپاردووە هەر جوتیارێك زەوییەكەی تۆو كرد بێت ئەوا مافی دروێنەشی هەیە.

ئەوەش لە كاتێكدایە مانگی رابردوو لەلایەن سوپای عیراقەوە رێگری كرا لە جوتیارانی گوندی گەڵۆزی لەسنووری پردێ و رێگە نەدرا دروێنەی گەنمەكانیان بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە