کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دادگای فیدڕاڵی دوو سكاڵای پەیوەست بە هەرێمی كوردستانی رەتكردەوە

.

03:53 PM - 30/04/2024

دادگای فیدڕاڵیی عیراق دوو سكاڵای پەیوەست بە هەرێمی كوردستانی رەتكردەوە كە دژی ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران و بوونی نوێنەرایەتییەكانی پەروەردەی عێراقی لە هەرێمی كوردستان تۆماركرابوون.

لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵیدا سكاڵایەكی مستەفا جەبار سەنەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی رەتكردەوە كە داوایكردبوو دادگاكە بڕیارێكی حكومەتی فیدڕاڵ بۆ ناردنی سێ مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی 2023دا بە نادەستوری لە قەڵەم بدات.

هەر لە دانیشتنەكەدا دادگاكە سكاڵایەكی دیكەشی رەتكردەوە كە تایبەتبوو بە هەڵوەشاندنەوەی نوێنەرایەتییەكانی وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە پارێزگانی هەرێمی كوردستان، بەهۆی ئەوەی سكاڵاكارەكە بەرژەوەندی لەو سكاڵایەدا نەبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە