کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەبێت بە ٢٤ سەعاتی

.

10:36 AM - 31/05/2023

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، گۆڕانکاریی لە بەرنامەى کارکردنى موەلیدە ئەهلییەکان دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئاگادارى خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانى ناو شارى سلێمانى دەکەینەوە، لە سبەینێ پێنج شەممەوە بەرنامەى کارکردنیان دەبێت بە 24 سەعاتی، واتە هەرکاتێک کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە پێویستە ئەوان کارەبا بدەن بە هاوڵاتییان.

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاشکراشیکرد، هۆکاری کارپێکردنی ئەم بەرنامەیە هاتنی هاوین و تاقیکردنەوەکانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکات لەگەڵ هاتنى وەرزى هاوین و بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما و بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12، گۆڕانکاری لە کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکاندا دەکرێت.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە