کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتۆن هەڕەشەی دووبارە بە ئامانجكردنی سەركردەكانی حەماس دەكات

.

09:39 AM - 10/09/2025


دوای چەند سەعاتێك لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سەركردەكانی حەماس لە قەتەر ،یەحیل لایتەر باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتۆن هۆشداری لە دووبارەبوونەوەی ئەنجامدانی هێرشەكەدا.

ماڵپەڕی فۆكس نیوز لە زاری لایتەرەوە بڵاویكردووەتەوە، سەركردەكانی حەماس لە دەوحە بەشدارن لە هێرشە كوشندەكەی سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە قودس، بۆیە پێویستە لەناویان بەرن، باسی لەوەشكردووە، كێشەی ئەوان لەگەڵ خەڵكی غەززە و قەتەرییەكان نییە، بەڵكو كێشەیان لەگەڵ ئەوانەیە كە پەیوەندییان بە حەماسەوە هەیە و پێویستە لەناوببرێت. راشیگەیاندووە، سەركەوتوو بوون لە لاوازكردنی حزبوڵا، حەماس، حوسییەكان، هەر بۆیە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رووخساری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ باشتر دەگۆڕێت و ناوچەكە باشتر دەكات .

رۆژی نۆی ئەیلولی 2025 ئیسرائیل ئۆپراسیۆنێكی بۆ سەر سەركردەكانی حەماس لە دەوحە ئەنجامداو رایگەیاند، ئەو كەسانەی كراونەتە ئامانج ژمارەیەك سەركردەی حەماس بوون، كە دەستیان هەبووە لە سەركردایەتیكردنی هێرشەكانی حەوتی تشرینی یەكەمی 2023 كە تێیدا زیاتر لە هەزار و 200 كەس كوژران، هاوكات سەركردایەتی هێرشەكانی دژی ئیسرائیلیان كردووە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە