.
01:41 PM - 10/09/2025
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومرەی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بە هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێک گه‌شت نه‌كه‌ن كه كۆمپانیایان نییه، یاخود به‌ناوی كه‌سییەوە له سۆشیاڵ میدیا ریكلام ده‌كه‌ن، بۆئەوەی تووشی كێشه و گرفت نه‌بنه‌وه، ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانە گه‌شتی عومرە بكه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی رەسمیی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومرە كردووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌ر كه‌سێک ویستی گه‌شتی عومرە بكات و مافی گەرەنتی بكات، ئه‌وا له رێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانە گه‌شته‌كه بكات کە له سنووری پارێزگاكه‌ی، یان ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه.
ئەوەش دەڵێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومرەی كوردستان پێشتر له رۆژی 19ی ئابی 2025 یەکەم لیستی ناوی كۆمپانیا رێگه‌پێدراوه‌كانی گواستنه‌وه‌ی عومره‌كارانی كوردستانی بۆ وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه بڵاوكرده‌وه، ئه‌مرۆش دووەم لیستی ناوی كۆمپانیاكان بڵاوده‌كاته‌وه، لە داهاتووشدا سێیەم لیست و لیستی دیكه‌ش بڵاوده‌كرێنه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە