.
07:48 PM - 10/09/2025
سوپای ئیسرائیل، هێرشێكی فراوانیكردە سەر شاری سەنعای پایتەختی یەمەن كە لەژێر كۆنتڕۆڵكی گرووپی حوسییەكاندایە.
لەو بارەیەوە سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، هێرشیانكردووەتە سەر سەنعای پایتەختی یەمەن، لای خۆیەوە وتەبێژی سەربازی حوسییەكان هێرشەكەی ئیسرائیلی پشتڕاستكردەوە و تەئكیدیشیكردەوە لەوەی بەرگرییە ئاسمانییەكانیان روبەڕووی هێرشی ئیسرائیل دەبنەوە بۆ سەر یەمەن.
هاوكات وەزارەتی تەندروستی یەمەن، بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر سەنعا 9 كەس كوژراون و 118 كەسیش برینداربوون.
لای خۆیەوە حكومەتی ئیسرائیل رایگەیاندووە، 10 فڕۆكەە جەنگی 15 پێگەیان لە سەنعاو دەورو بەری كردۆتە ئامانج .
ئەوەش لەكاتێكدایە چەندینجار لێپرسراوانی باڵای ئیسرائیل تەئكیدیانكردووەتەوە كە هێرشەكانی ئەو وڵاتە بۆ سەر حوسییەكان بەردەوام دەبێت و ئەو گرووپە بە تەواوی لەناودەبەن
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە