کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەم پارتی: هەفتەی داهاتوو سەردانی ئیمراڵی دەكەین و لەگەڵ ئۆجەلان كۆدەبینەوە

.

11:58 AM - 10/09/2025

 

هەفتەی داهاتوو وەفدێكی دەم پارتی سەردانی ئیمرالی دەكات و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە كۆدەبێتەوە.

 

لەوبارەیەوە عائیشە گوڵ دۆغان وتەبێژی پارتی دیموكراسی و یەكسانی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو وەفدێكی پارتەكە بەرەو زیندانی دوورگەی ئیمرالی دەڕوات و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان كۆدەبنەوە. راشیگەیاند، ئامادەكاریی پێویست بۆ ئەم سەردانە ئەنجامدەدەن.

 

لەسەرەتای پرۆسەی ئاشتی ئەمجارەوە، پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و پارتی یەكسانی و دیموكراتی گەلان (دەم پارتی) وەك نوێنەری كورد لە توركیا چەندینجار تەئكیدیان لەسەر ئازادكردنی ئۆجەلان كردوەتەوە وەك گەرەنتییەك بۆ سەرخستنی پرۆسەكە.


 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە