کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەج و عومرەی هەرێم هۆشداری دەدات

.

08:43 PM - 10/09/2025

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، تەنها لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە گەشتی عومرە بكەن كە گرێبەستی رەسمییان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج وعومرە كردووە و، لەگەڵ خەڵكانێك گەشت نەكەن كە بە ناوی كەسییەوە ریكلام دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ، داوای لە هاوڵاتییان كردووە بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ خەڵكانێك گەشت نەكەن كە كۆمپانیایان نییە،‌ یاخود بەناوی كەسییەوە لە سۆشیاڵ میدیا ریكلام دەكەن، بۆئەوەی تووشی گرفت نەبن، تەنها لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە‌ گەشتی عومرە‌ بكەن كە بە شێوەیەكی رەسمیی گرێبەستیان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە كردووە. ئاماژەی بەوەشكرد، هەر كەسێك ویستی گەشتی عومرە‌ بكات و مافی گەرەنتی بكات، ئەوا لە رێگەی ئەو كۆمپانیایانە‌ گەشتەكە بكات كە لە سنووری پارێزگاكەی، یان ئیدارەی سەربەخۆ مۆڵەتی وەرگرتووە.

ئەوەش دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی كوردستان پێشتر لە رۆژی 19ی ئابی 2025 یەكەم لیستی ناوی كۆمپانیا رێگەپێدراوەكانی گواستنەوەی عومرەكارانی كوردستانی بۆ وڵاتی عەرەبستانی سعودیە بڵاوكردەوە، ئەمرۆش دووەم لیستی ناوی كۆمپانیاكان بڵاودەكاتەوە، لە داهاتووشدا سێیەم لیست و لیستی تریش بڵاودەكرێنەوە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە