کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەیادی کەناڵی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا

.

11:22 PM - 10/09/2025

 

 

لە ماوەی کارکردنی خۆیدا تەلەفزیۆنی دایک؛ گەلی کوردستان سەلماندویەتی کە موڵکی گەلەو کارە پیشەییەکانی لە بواری میدیادا لەبەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بووە لە کوردستانی گەورەو تاراوگە.

 ٣٤ ساڵی رەبەقە بێ وچان لەگشت قۆناغەکاندا بەرپرسانە وەشانی خۆی کردووەو دەستبەرداری بیری نەتەوەیی و پەیامی کوردستانییەتی خۆی نەبووەو خزمەتی گەورەی لە بوارەکانی ژیاری کردووە.

 ئەم کەناڵە لەهەناوی ی.ن.ک لەدایک بووە؛ بەڵام بەحەق کەناڵی هەموو خەڵکی کوردستان بووە ، ئەم کەناڵە یادگەو خوێندنگەی رێبازی سەرۆک مام جەلالە کە سێبەری گەورەی بەسەر گەلداهەیەو خاوەن فەزلە. دووبارە یادی کەناڵی دایک لە بەڕێوبەرو گشت کارمەندان و ستافە جوانەکەی گەلی کوردستان پیرۆزبێت بە ئومێدی ئەوەی بەرپرسانەو بەمۆڕاڵی بەرزی میدیایی لە کارەکانیان بەردەوام بن و بەپەیامی ئەرێنی خزمەتی رەوتی بەرەوپێشچوونی کۆمەڵی کوردەواری بکەن .

 

 

رێبین عمر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە