.
10:57 AM - 10/09/2025
بەیانی ئەمڕۆ، سەعد خالید حەمەدەمین جێگری سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، دوای 46 ساڵ خەبات و تێكۆشان، دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، لە شاری هەولێر كۆچی دوای كرد.
لەوبارەیەوە كۆمیتەی ناوەندیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا هەواڵەكەی پشتراستكردەوە و رایگەیاند، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی (سەعد خالید حەمەدەمین) جێگری سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ڕادەگەیەنن.
لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، بەیانی ئەمڕۆ 10ی ئەیلوولی 2025 هاوڕێ سەعد خالید دوای 46 ساڵ خەبات و تێكۆشان، دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، لە شاری هەولێر بۆ دواجار ماڵئاوایی كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە