کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

.

01:19 PM - 10/09/2025


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی 48 سیەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێم دەڵێت، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی 9ـی 2025، ئاسمان ساماڵ بێت، هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 3 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە.


ئاماژەی بەوەش کردوووە، پێشبینی دەکرێت سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ بێت، پلەکانی گەرماش بە گشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:


هەولێر : 37 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی

دهۆک : 36 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 38 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی

گەرمیان 41 پلەی سیلیزی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە