.
03:06 PM - 09/09/2025
38 ساڵ بەسەر داستانی دۆڵی خانەقا و راوەدونانی رژێمی بەعس لەلایەن پێشمەرگەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تێدەپەڕێت. لەو داستانەدا و لە پێناو رزگاركردنی كوردستان لە دەسەڵاتی بەعس وەك هەمیشە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پۆلێك شەهید و برینداری بەخشی. وەك یادێكیش لە گوندی بنمێردەی قەزای رواندز لەلایەن كەسوكار و هاوسەنگەرانی، یادی شەهیدی فەرماندە خالیدە رەش و هاوڕێكانی كرایەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە