کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمینداری ئۆپیك: هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت دەگەڕێتەوە

.

06:32 PM - 14/07/2020

 (محەمەد باركیندۆ) ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی ئۆپیك ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی نەوت، هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت دەگەڕێتەوە.
(باركیندۆ) ڕاشیگەیاند: ئەوەی یارمەتیدەرە لە نزیكبوونەوە و هێنانەدی هاوسەنگی بازاڕ، ئاڕاستەكانی خواست‌و خستنەڕووە.
هاوكات وڵاتانی جیهان هەنگاو بەرەو ئەوە دەنێن كە ڕێكارەكانی داخستنی سنوورەكان‌و گەشتە ئاسمانییەكان سووك بكەن، وێڕای ئەوەی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس بڕیاری ئەوەیان دابوو ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت تا ئاستێكی باش كەم بكەنەوە و پاڵپشتیی لە بازاڕی نەوت بكەن.
لەلایەكی ترەوە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشكرایكردوە، وڵاتانی ئۆپیك پڵەس بەنیازن لە سەرەتای مانگی ئابەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بكەنەوە، ئەویش پاش دڵنیابوونەوە لە بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەرهەمی نەوت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە