ستران عەبدوڵڵا 09:43 PM - 2026/05/22

قاموسی کەفتە داوی بنووسم ؟

هەر ئەوەندە کەفتییە داویانەوە، 
سەرەتا دانت بۆ رۆدەکەن، لە رەفیق و ئەحبابەکان دوورت دەخەنەوە و دڵیانت لێ کرمێ دەبێ . ئینجا وەک پەڕەی پێ نوێژ فرێدراوی ئەفرۆزەکراوی. زاڵمن و بێ دینن ، وا دەکەن بێ نرخ بی و بەهای پوشێکت نەمێنێ. کەیفیان بەوە نایە بۆ خۆیان بیت، کەیفیان بەوە سازە میوتت بکەن. وەک ماشێنی قەدیم ئیشیان بە تایە و تاوی لێخورینت نییە، ئیشیان بە رەقەمەکەتە و ئینجا وەک ئامێری پەککەوتوو بە گۆڕستانی فەرامۆشیت دەسپێرن.
فیکرم کردەوە کتێبێکی ئەلبومی لەسەر ئەوانی پێشین بنووسم و بەوانی وا لەڕێن بفەرمووم ئەوە دەرس و ئەوە پەند، پێش ئەوەی ببنە پەن.
فەقەت بەڵای گیان ئەوەیە کابرا هەتا بەدەستیا نەچزێ نایژێ سەدەق.
کوردەکە گونآحە! رەمز و بەهرە و ئەیقۆنەی بۆ تێشووی رۆژگار پێویستە، بۆ وای لێ دەکەن؟ بۆ وا رقتان لەم میللەتەیە؟

وتارەکانی نوسەر