كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لە روونكردنەوەیەكدا لەبارەی دۆخی كێڵگەی كۆرمۆر؛ ئەو كێڵگەیەی كە غازی ماڵان و كارەبای تەواوی هەرێمی كوردستانی لێ بەرهەم دێت رایگەیاند، بەهۆی ئەو زیانە گەورەیەی بەر وێستگەكە كەوتووە، لەم كاتەدا هیچ بڕە غازێك بەرهەم ناهێندرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی كۆمپانیای دانەغاز، ژمارەیەك لە میدیا ناوخۆییەكان بەبێ بوونی زانیاریی دروست، زانیاری ناڕاست لەبارەی دۆخی وێستگەی غازی كۆرمۆر بڵاودەكەنەوە.
وتەبێژی دانەغاز ئاماژەی بەوەكردووە: وەك پێشتریش لەلایەن سەرچاوە رەسمییەكانەوە راگەیەندراوە، زیانێكی گەورە بەر وێستگەكە كەوتووە و لە ئێستادا ناتوانرێت هیچ بڕە گازێك بەرهەم بهێندرێت." هەروەك داوای لە كەناڵەكانی راگەیاندن كردووە، خۆیان لە رووماڵكردنی نابەرپرسانە و پێشبینی و لێكدانەوەی بێ بنەما بەدوور بگرن.
شەوی 8ـی11ـی2026 كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ كرایە ئامانج؛ هێرشەكە زیانی گەورەی ماددی بە بەشی بەرهەمهێنانی غازی ماڵان گەیاندووە و بوەتە هۆی كەمبونەوەی پێدانی سەعاتەكانی كارەبای نیشتمانی لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان.