سبەینێ‌ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەكرێت

کوردستان 02:11 PM - 2026/11/14

 سبەی یەكشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی مامۆستایانی گرێبەست دەكرێت و تا رۆژی چوارشەممە پرۆسەكە لە سەرجەم پەروەردەكان كۆتایی دێت.

كارۆخ عەبدوڵا نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای تەواوبوونی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی، سبەی یەكشەممە پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات. ئاماژەی بەوەشكردووە ،بڕیارە تا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری هەموو پەروەردەكانی هەرێمی كوردستان مووچەكانیان وەربگرن.

بەپێی ئامارەكان، لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا نزیكەی 78 هەزار فەرمانبەری گرێبەست هەن، كە زۆرینەیان مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی پەروەردەن و ژمارەیان دەگاتە 38 هەزار مامۆستا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو